AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢١ ١١:٢٤

قاڵیباف لە کاتی گەییشتنی بۆ لوبنان:

ئێران وەکوو هەمیشە و لە دۆخی سەختدا پاڵپشتی بەرخۆدانە

ئێران وەکوو هەمیشە و لە دۆخی سەختدا پاڵپشتی بەرخۆدانە

سەرۆکی مەجلیسی ئێران وتی: ئێمە وەکوو هەمیشە پاڵپشتی گەل و دەوڵەتی لوبنان و بەرخۆدانی نو لە هەموو دۆخە سەختەکاندا وەکوو ڕابردوو پاڵ ئەوانین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمد باقر قاڵیباف سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی گەییشتنی بۆ بەیرووت سەبارەت بە ئامانجەکانی خۆی لە ئەو سەفەرە، ڕایگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی نێوان پەرلەمانەکانی جیهان دەچمە ژێنێڤ، بەڵام لەسەر داوای نەبیە بەری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ئاوام دانا کە سەرەتا بێمە لوبنان تا پەیامی ڕێبەر، گەلی ئێران و سەرۆک کۆمار بگەیێنمە گەلی لوبنان کە وەکوو هەمیشە لە پاڵ گەل و حکومەت و بەرخۆدانین و لە هەموو دۆخە سەختەکاندا وەکوو رابردوو لە پاڵ ئەوانین.

سەرۆکی پەرلەمانی شۆرای ئیسلامی وتی: پەیامی ستەملێکراوی گەلی غەززە و لوبنان دەبەمە ژێنێڤ تا هەمووان ئەرکی خۆیان لە بواری نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتی لە ستەملێکراوان بزانن و هەمووان ئەبێ پاڵپشتی ستەملێکراوی گەلی لوبنان و فەلەستین بن.

News ID 52198

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha